دیمه‌نى كولێره‌یه‌كی كۆیه.. وێنه: سۆشیاڵ میدیا
964 سۆراغى ده‌كات
ده‌نگۆ: نانه‌واخانه‌كانى كۆیه نانیان بچووك كردووه‌ته‌وه؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند رۆژێكه به‌شێكى هاوڵاتیانی كۆیه له سۆشیاڵ میدیاكانیان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كه نانه‌واخانه و كولێره‌فرۆشه‌كانى ئه‌و قه‌زایه نان و كوولێره‌كانیان بچووككردووه‌ته‌وه، 964 یش سۆراغى ئه‌م بابه‌ته‌ى كرد و یرسه‌كه‌ى گه‌یانده قایمقامى ئه‌م قه‌زایه .
هاوڵاتیانى كۆیه ده‌ڵێن، پێویستە هەرچی زووە لایەنی پەیوەندیدار سزای توندی ئەو نانەواخانە و کولێرەفرۆش و سەمونخانانە بدات کە سەرپێچی دەکەن لە بچوککردنەوەی ئەنگوتکی نان لە شارەکە.
تاریق حه‌یده‌رى، قایمقامى قه‌زاى كۆیه، به 964 ـى وت، ئه‌وانیش ئه‌و ده‌نگۆیه‌یان بیستووه و لیژنه‌كانیان راسپاردوون بۆ به‌دواداچوون.
وتیشی “ئه‌وه‌ى لیژنه‌كان تێبینیان كردووه تا ئێستا ئه‌و حاڵه‌ته له‌لایه‌ن نانه‌واخانه‌و كولێره فرۆشه‌كان به‌دى نه‌كراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ر حاڵه‌تێكی وا ببیندرێت، لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رپێچیكاران ده‌كه‌ن.
964 دەزانێت، بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێری بازرگانی بەپێی کێشی ئه‌نگوتکی هەویرەکە لەسەر نانەواخانەکانی هەژمار دەکات چەند نان و سەمون بە هەزار دینار بفرۆشن.
ئەوانەی شەش نان بە هەزار دینار دەفرۆشن دەبێت کێشی ئه‌نگوتکەکانیان لە 130 بۆ 135 گرام کەمتر نەبێت، ئەوانەی هەشت نان بە هەزار دینار دەفرۆشن دەبێت کێشەکەی لە 90 بۆ 100 گرام کەمتر نەبێت.
هەروەها ئەو سەمونانەی 10 دانەی بە هەزار دینارە، نابێت کێشی ئه‌نگوتکەکەی لە 80 بۆ 90 گرام کەمتر بێت و ئەوانەشی هەشت سەمون بە هەزار دینارە نابێت لە 90 بۆ 100 گرام کەمتر بێت.