نەبوونی پردی پەڕینەوە ناچاری کردوون تەلەفریک بەکاربهێنن

964+

محەمەد عەلی

گوند نشینانی بناری چیای ئاسۆس کە زێی بچوک لە قەزای پشدەر جیایان دەکاتەوە، نەبوونی پردی پەڕینەوە وای لێکردوون تەلەفریک دروستبکەن.

وەک دەڵێن هیچ پردێکیان نییە تاکو لە ئاوی زێی بچوک پێی بپەڕنەوە بۆیە بەناچاری ئەم تەلەفریکەیان دروست کردووە، خاوەکەنەی دەڵێت سەرەتا خۆی دروستی کرد، بەڵام لافاو رایماڵی ئیستا حکومەت بۆی چاک کردوونەتەوە

لە بناری چیای ئاسۆس نزیکەی 40 گوند بوونیان هەیە، بە درێژایی زێی بچوک هیچ پردێکی ئەوتۆی نییە و گوندنشینان خۆیان پردی کاتی دروست دەکەن، بەڵام هەر لەگەڵ زیادبوون و کەم بونی ئاوی زێی بچوک پردە کاتییەکانیان ئاو رایدەماڵێت، ناچارن بەلەم یان تەلەفریک بۆ پەڕینەوە لە ئاوی زێی بچوک بەکار بهێنن.

بەگوێرەی ئامارەکانی رێگاوبانی راپەڕین لە ئیستادا لە سنورەکە هەشت شوێن پێویستییان بە دروستکردی پردی تازەهەیە و 14 پردیش بەهۆی کۆنیانەوە  پێویستیان بە نۆژەن کردنەوە هەیە، بەشی زۆریشیان مەترسی روخانیان لەسەرەو پێویستیان بە تێکدان و دوبارە دروست کردنەوە هەیە.