سه‌رتاسه‌رى عێراق
رواندز بە دەم موزیکەوە “چنار”ى چاند
964+
ئاکام غەفور – رواندز
پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانی بە هەماهەنگی پەیمانگەی هونەرە جوانەکان له رواندز موزیکشیان ژه‌نى و لایه‌كى قه‌زاكه‌شیان به دارچاندن سه‌وز كرد.
چیایی محەمەد، سەرۆکی شارەوانیی رواندز بە 964ـی وت، مەبەست لە چالاکییەکە زیاتر سەوزکردنی ناو شاری رواندزه، بە چاندنی 50 دار چنار رێژەی سەوزایی زیاتر ده‌بێت.
مینا بازرگان، نوێنەری پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانیش بە 964ـی وت “هەوڵدەدەین موزیک و هونەر لەگەڵ کێشە و پرسەکانی ژینگە تێکەڵ بکەین.
وتیشی “پڕۆگرامه‌كه‌مان له سه‌رتاسه‌رى عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت و به‌پێویستمان زانى رواندز سه‌وزتر بكرێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن