دیمه‌نێكی گه‌یشتنى نه‌مامه‌كان بۆ هه‌ولێر.. وێنه راگه‌یاندنى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر
پرۆژەی نەفەس
20 هه‌زار نه‌مام له توركیاوه گه‌یشتنه هه‌ولێر
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، 20 هه‌زار نه‌مام له توركیاوه گه‌یشتوونه‌ته نه‌مامگه‌ى ناوه‌ندى دارستان، ده‌شڵێت هێنانى ئه‌م نه‌مامانه له چێوه‌ى هاوكارییه‌كانى توركیایه بۆ زیاتر سه‌وزكردنى ژینگه‌ى هه‌ولێر.
نه‌مامه‌كان دوێنێ هه‌ینى 15.12.2023 گه‌یشتوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیی كشتو‌كاڵى هه‌ولێر ده‌ڵێت، ئه‌و نه‌مامانه‌ى له توركیاوه هاتوون له چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌یه‌كه به ناوى (نه‌فه‌س) بۆ زیادكردنى پانتایی سه‌وزایی و ژینگه.
به پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم، وەزارەتی کشتوکاڵی کۆماری تورکیا وەکو پاڵپشتی و هاوکاری ئه‌و نه‌مامانه‌ى بۆ هه‌ولێر دابینکردووە.