ر
به‌م شه‌وه هه‌ڵمه‌تێك بۆ سه‌ر كافتریا و سه‌نته‌ره‌كانى سه‌یدسادق ئه‌نجامدرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌م نیوه‌شه‌وه لیژنه‌كانى قایمفامیهتى قه‌زاى سه‌یدسادق كافتریا‌و هۆڵه‌كانى بلیارد وسه‌نته‌رى گهیمهكانیان به‌سه‌ركرده‌وه، مه‌به‌ست لێى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و چۆق و خه‌نجه‌ر بوو.
لیژنه‌كانى قایمقامییه‌ت به‌هاوكارى هێزه ئه‌منییه‌كانى ئه‌و قه‌زایه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان ئه‌نجامدا.
قایمقامییه‌ت بڵاویكرده‌وه، رێگریکردن لە قومارکردن و سەردانکردنی مێردمنداڵانی خوار 18 ساڵ بۆ ناو ئەو شوێنانه، ئامانجێكی دیكه‌ى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان بووه.
به‌پێی ئه‌و وێنانههى قایمقامییه‌ت بڵاویكردوونه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ند چه‌قۆ و چهقۆبۆكسێك ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
قایمقامییه‌ت ده‌ڵێت “هەموو ئەو شوێنانە ئاگادارکرانەوە بە پاپەندبوونیـان بە رێنماییەکانی کارکردن کە بۆیان دیاریکراوە.