تەمەنی 22 ساڵە

گەنجێکی دەڤەری راپەڕین لە ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا خنکا

964+

ژێوار خدر- راپەڕین

بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی چووپ، گەنجێکی دەڤەری راپەڕین لە ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا، لەکاتی پەڕینەوەدا خنکا.

بەپێی بەدواداچونەکانی 964 گەنجەکە لەدایکبوی ساڵی 2001ـە و خەڵکی گوندی لۆتەری سەر بە ناحیەی بنگردە و دانیشتوی ناحیەی حاجیاوایە.

گەنجەکە ماوەی دوو مانگە کوردستانی جێھێشتووە و پیشەی کاسب بووە.

بەپێی قسەی یەکێک لە کەسوکارەکانی ئەو گەنجە کە بۆ 964 قسەی کردووە، رووداوەکە، شەوی رابردوو لە سنوری ئاوی نێوان فەرەنساو بەریتانیا روویداوە کە نزیکەی 50 کۆچبەر لەسەر چوپێک بوون، بۆ ئەوەی بپەڕنەوە وڵاتی بەریتانیا، بەڵام لەناو ئاوەکەدا چوپەکە کونی تێبووە و ئەو گەنجە خنکاوە.

پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر