نیپاڵی و هیندى و پاکستانی کڕیاریانن

به‌نگلادیشییه‌كانى هه‌ولێر هه‌موو هه‌ینییه‌ك له‌و بازاڕه‌یان كۆده‌بنه‌وه‌

+964

شیراز عەبدوڵا – هەولێر

ڕۆژانی هەینی تەنیشت سەنتەری خانەنشینانی هەولێر دەبێتە بازاڕێکی تایبەتی کرێکارە بەنگلادشیەکان ، لە بازاڕەکەیان دەیان جۆر لەو گیاو سەوزانە دەفڕۆشن کە لەوڵاتی بەنگلادیش لەگەڵ خواردن بەکاردێنن ، ( مولا ،کاردێ ، شۆریشا ،لوتی ،کورۆلا ،چیچینگا) بەشێکن لەو سەوزانەی لە بازاڕەکەدا دەفڕۆشرێن .

شاهون موتین ، کرێکارێکی خەڵکی بەنگلادیشە حەوت ساڵە لە هەولێر له یەکێ لە کارگەکانی دروستکردنی جام کاردەکات ،بۆ 964 وتی
” ئەو بازاڕە تەنها ڕۆژانی هەینی هەیە ،ڕۆژەکانیتر بەهۆی کارکردنی کرێکاره بەنگلادشیەکان ناتوانن بێنە ئەو شوێنە ”

مەحمەد سوهێل 10 ساڵە لە هەولێر کاردەکات ، بۆ 964 وتی ” ئەو جۆرە گیا و سەوزانە لە دەشتەکانی شەمامک ، قوشتەپە ، مامزاوە دەڕوێندرێت ، ڕۆژانی هەینی دەیهێنن بۆ بازاڕەکە ، جگە لە بەنگلادشیەکان ، کرێکاری نیپاڵی و هیند و پاکستانی کڕیاری بەرهەمەکانیانن .

کارمەندە دەرکراوەکانی کۆمپانیای DNO گردبوونەوە

کارمەندە دەرکراوەکانی کۆمپانیای DNO گردبوونەوە