باشترینی رووبەهەناری هەڵەبجەیە

ئەمساڵ بازاڕی رووبەهەنار کزە

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

بەوتەی فرۆشیارەکانی ئەمساڵ باشترین رووبەهەناری کوردی هی هەڵەبجەیە و کیلۆی بە 15 هەزار دینارە، بەڵام دەڵێن ئەمساڵ بازاڕیان کزە.

بەپێی بەدواداچوونی 964، لەناو بازاڕی سلێمانیدا رووبەهەناری تورکی و ئێرانیش بوونیان هەیە، بەڵام دوکاندارەکان دەڵێن کوالێتییەکەی باش نییە و نازانن لە چی دروستدەکرێت.

محەمەد رەفیق، فرۆشیاری رووبەهەنار و هەنگوین لە بازاڕی حەوزەوشکەکەی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، رووبەهەناری کوردی لەناو بازاڕ لە هەشت بۆ 15 هەزار دینار هەیە و هی هەڵەبجە باشترین و زۆرترین خواستی لەسەرە و کیلۆی بە 15 هەزار دینارە.

وتیشی، “ئەمساڵ لە چاو ساڵانی رابردوو فرۆشی رووبەهەنار زۆر کەمیکردووە، ساڵان بۆ نموونە ئەگەر لە چەند رۆژێکدا دەبەیەکی 20 لیتریمان بفرۆشتایە ئەمساڵ لە سەروو 15 رۆژەوە دەبەیەک دەفرۆشین”.

بەوتەی ئەو فرۆشیارە، ساڵانی رابردوو لەناو بازاڕی سلێمانی دوو تۆن و نیو رووبەهەناری کوردی فرۆشراوە.

هەڵەبجە لەزەیتی زەیتوندا حەلی نییە

هەڵەبجە لەزەیتی زەیتوندا حەلی نییە