باڵندەی کێویان راوکردووە

لە سلێمانی پۆلیس 3 راوچی دەستگیرکرد

964+

فەهمی نەبی

پۆلیس و دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاندووە لە دوو سنووری جیاواز توانیویانە سێ راوچی دەستگیر بکەن و ئۆتۆمبێڵ و چەک و کەرەستەکانی راوکردنیان دەستیبەسەرداگیراوە.

ئەمڕۆ هەینی مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی تەکیە لە سنووری گوندی تەژگا کەسێکی دەستگیرکردووە، سوێسکەی راوکردووە، لەگەڵ ئەوەدا تاپڕ و گوللە و تەوری لابووە، پۆلیس دەڵێت، ئەو کەسەمان بە ئۆتۆمبێڵەوە دەستگیرکردووە.

هەر ئەمڕۆ مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی شۆڕش لە سەر رێگای گوندی مەنیلەی سەر بە ناحیەی شۆڕش بازگەیەکیان داناوە، دوو کەسیان دەستگیرکردووە پێنج باڵندەیان راو کردبوو، پۆلیس ئەوانیشی دەستگیرکردووە.

بەوتەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەو سێ کەسە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی لای دادوەر کراون.

له‌ چیاكانى پیره‌مه‌گرون و سارا به‌دواى راوچییه‌كا...

له‌ چیاكانى پیره‌مه‌گرون و سارا به‌دواى راوچییه‌كاندا گه‌ڕان