ناوی لێنراوە "یۆگا بۆ مرۆڤایەتی و ئاشتی"

کونسوڵخانەی هیندسیتان لە زانکۆ و باخچە و قوتابخانەکان چالاکی یۆگا ئەنجام دەدات

964+

فەهمی نەبی

چەند رۆژێکە کونسوڵخانەی هیندستان لە چەندین شوێنی جیاوازی هەولێر چالاکی یۆگا ئەنجام دەدات، بەم هەینیە لەبەردەم پەیکەری مەهاتما گاندی لە پارکی سامی عەبدولرەحمان راهێنەرێکی هیندی لەگەڵ چەند کارمەندێک دەردەکەوێت و یۆگا ئەنجام دەدەن.

ئەمڕۆ هەینی فەرمانگەی پارکی سامی عەبدولرەحمان بڵاویکردوەتەوە، ئەم چالاکیە لەلایەن کونسوڵخانەی هیندستان رێکخراوە و ناوی لێنراوە “یۆگا بۆ مرۆڤایەتی و ئاشتی”.

دوێنی پێنجشەممە کونسوڵی هیندستان سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێری کردووە، لەگەڵ ئەو سەردانە راهێنەرێکی یۆگا چالاکی یۆگای بۆ کارمەندانی سەنتەری رۆشنبیری پەیمانگەی تەکنیکی ئەنجامداوە.

کونسوڵخانەی هیندسیتان لە زانکۆ و باخچە و قوتابخانەکان چالاکی یۆگا ئەنجام دەدات

هێندە نا، لەماوەی هەفتەی رابردوودا ئەو راهێنەرە هیندەیەی یۆگا ۆرکشۆپێکی بۆ 300 قوتابی قوتابخانەی شویفات کردووەتەوە، وەک لە راگەیەنراوی کونسوڵخانەی هیندستان هاتووە، ئامانج لەو چالاکیە بۆ چێژ بینینە.

+964صورة من منصة (شبكة):

بەگوێرەی وتەی مەحمود شێرزاد کە راهێنەری یۆگایە و پێشتر بۆ 964 قسەیکردووە، یۆگا نە وەرزشە نە رێبازی ئاینیە و نە نوێژە، بەڵکو “چالاکیە بۆ شێوازی دروست بەکارهێنانی جەستە”.

لە هەرێمی کوردستان چوار سەنتەری تایبەت بە ئەنجامدانی یۆگا هەن.

لە هەرێمی کوردستان چوار سەنتەری راهێنانی یۆگا هەیە

لە هەرێمی کوردستان چوار سەنتەری راهێنانی یۆگا هەیە

سزادراوان یۆگا ئەنجام دەدەن

سزادراوان یۆگا ئەنجام دەدەن