ئەمڕۆ هەینی هێرشێکی نوێ تۆمارکراوە

لەماوەی ساڵێکدا چەکدارانی داعش 157 جار هێرشیان کردوەتە سەر رۆژئاوای کوردستان

964+

فەهمی نەبی

بەگوێرەی ئامارێکی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەماوەی ئەمساڵدا چەکدارانی رێکخراوی داعش 157 هێرشیان کردووەتە ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان.

ئەمڕۆ هەینی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماری یەک ساڵی هێرشەکانی چەکدارانی داعشی لە رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردوەتەوە، هێرشەکان لەرێگەی بۆردومان و هێرشی چەکداری بوون کە بەهۆیەوە 106 هاوڵاتی و کارمەندی سەربازی رۆژئاوای کوردستان گیانیان بەخشیووە.

لەو ژمارەیەی روانگەی سوری بڵاویکردوەتەوە، 22 کەسیان هاوڵاتی بوون و 83 ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئاسایشی ناوخۆ بوون، لەگەڵ ئەوەدا ناسنامەی هاوڵاتیەک یەکلایی نەبووەتەوە.

هاوکات بەهۆی ئەو هێرشانەوە چوار چەکداری رێکخراوی داعش کوژراون، ئەمەش بەپێی راگەیەنراوی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ.

ئەم راگەیەنراوەی روانگەی سوری لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ هەینی رێکخراوی داعش هێرشی کردوەتە سەر ئۆتۆمبێڵێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شارۆچکەی شەحێل لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور و دوو ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکراتی بریندار کردووە.

هەر رۆژێک سێ هێرش کراوەتە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە رۆژ...

هەر رۆژێک سێ هێرش کراوەتە سەر بنکەی هاوپەیمانان لە رۆژئاوای کوردستان