گەڕانەوە پارێزگای سەڵاحەدین

دووەم کەمپی ئاوارەکان لە سلێمانی داخرا

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ئەمساڵدا ئەوە دووەم کەمپە لە پارێزگای سلێمانی دادیدەخەن و هەر ئەمڕۆ 170 ئاوارەیان گەڕاندوەتەوە زێدی خۆیان لە پارێزگای سەڵاحەدین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق داخستنی یەکجارەکی کەمپی عەربەتی راگەیاند، لەماوەی ئەمساڵ ئەوە دووەم کەمپە لە پارێزگای سلێمانی دادەخرێت.

رۆژی 6.11.2023 وەزارەتی کۆچی عێراقی داخستنی کەمپی قۆرەتووی راگەیاند.

بەگوێرەی ئەو بڕیارەی هەیە، حکومەتی عێراق نیازی وایە تا سەری ساڵ سەرجەم کەمپی ئاوارەکان دابخات.

بەپێی ئەو داتایانەی لەبەردەستی 964-ە لە 2014 کە چەکدارانی رێکخراوی داعش هاتنە ناوچەکە، نزیکەی 90 هەزار خێزان ئەو دەڤەرەیان بەجێهێشت و لە ترسی گیانی خۆیان هەڵهاتن.

لە هەرێمی کوردستان 26 کەمپی ئاوارە و پەنابەران هەن، 16یان لە دهۆک، شەشیان لە هەولێر و چواریان لە سلێمانین.

کەمپێکی ئاوارەکان لە سلێمانی بەیەکجاری داخرا

کەمپێکی ئاوارەکان لە سلێمانی بەیەکجاری داخرا