بە 10 قۆناغ

یەک ملیون دار لە زاخۆ دەچێندرێن

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

پڕۆژەی چاندنی ملیۆنێک دار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەستیپێکردووە و بە 10 قۆناغ جێبەجێ دەکرێت.

قۆناغی یەکەم ئەمڕۆ پێنجشەممە 14.12.2023 لە گردەکانی زاخۆوە دەستیپێکردووە و بڕیار وایە 100 هەزار دار لە ماوەی سێ مانگدا بڕوێندرێت.

پڕۆژەکە لە لایەن ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی ” أخویة المحبة الأنسانیة ” کە رێکخراوێکی ئەڵمانییە بەڕێوە دەچێت.

گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخوی زاخۆ بە 964ـی وت، “بەداخەوە کە رێژەی سەوزایی لە سنوورەکەمان زوڕ کەم بوو، لەبەر ئەمە هەر پڕۆژەیەک دروستبکەین لە سەرەتادا بیر لە زیادکردنی رێژەیی سەوزایی دەکەینەوە”.

رێژەیی سەوزایی لە زاخۆ  کەمترە لە 3%.

“داوا لە هەموو دانیشتوانی زاخۆ دەکەم گرنگییەکی زوڕ بە چاندنی دار و سەوزایی بدەن، هەر نەبێت خێزانێک دارێک بچێنێت بۆ ئەوەی ژینگەکەمان پاکتر ببێت”، ئەوەش قسەی گوهدار شێخۆیە.

"شڤان" و شارەوانی شەقامێکی زاخۆیان سەوز کرد

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد