گونده‌كه سكاڵا و رێكخراوێكیش داواكارى هه‌یه
سووتاندنى داره به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ى گوندى رێژنه بێده‌نگی لێناكرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ سێشه‌ممه چه‌ندین وێنه‌ی دارێكی به‌ته‌مه‌ن بڵاوكرایه‌وه كه له گوندێكی سنوورى ده‌ربه‌ندیخان سوتێندرابوو، ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی گونده‌كه سكاڵایان له‌دژی بكه‌رانى ئه‌و كاره پێشكه‌ش كرد و رێكخراوێكی ژینگەیی داواكاره سه‌رپێچیكاران رووبه‌ڕووى یاسا بكرێنه‌وه.
داره‌كه جۆرى به‌ڕووه و لەسەر زەوییەکانی سورەوان له گوندى رێژنه‌ى نزیك به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخانه.
له‌باره‌ى ته‌مه‌نی ئه‌و داره‌ش سه‌رۆكى رێكخراوێكی ژینگه ده‌ڵێت، پێشتر وا بڵاوكرایه‌وه كه ته‌مه‌نى 100 ساڵ بێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه له نزیكه‌وه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و داره كراوه، ده‌ركه‌وتووه ته‌مه‌نه‌كه‌ى نزیكه‌ى 200 ساڵه.
مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئاینده بە 964ـی وت، ئه‌مڕۆ داوایان له پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى كردووه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و رووداوه بكه‌ن و سه‌رپێچیكاران رووبه‌ڕووى یاسا بكرێنه‌وه.
وتیشی “خه‌ڵكی گوندى رێژنه‌ش ساكاڵایان له‌دژى ئه‌و كه‌سانه تۆمار كردووه كه ئه‌و داره‌یان سووتاندووه”.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى ئه‌م رێكخراوه، پێشتریش چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه ئاگر به‌ردراوه‌ته ئه‌و داره، به‌ڵام زوو خامۆش بووه و وه‌كو ئه‌مجاره نه‌سوتاوه.
مه‌عروف مه‌جید پێیوایه سه‌رپێچیكارانى ئه‌م رووداوه ده‌دۆزرێنه‌وه و رووبه‌ڕووى یاسا ده‌كرێنه‌وه چونكه ده‌ڵێت، له نزیك ئه‌و داره‌وه چه‌ندین كامێراى چاودێرى هه‌ن، ئه‌مه‌ش كارئاسانییه بۆ ناسینه‌وه‌ى كه‌سانى سه‌رپێچیكار.