تەمومژ مەوداى بینین کەم دەکاتەوە

سبەینێ بارانى باش دەبارێت

964+

وریا فەتاح

لەمشەوەوە شەپۆلى بارانبارین چڕدەبێتەوە و سبەى چوار شەممە، لە سنورى سلێمانى و هەڵەبجە دەگاتە لوتکە.

کەشناسى هەرێم بڵاوى کردەوە، لەمشەودا نمەباران بەردەوامى دەبێت و زۆربەى ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە، بەڵام لە سبەینێ چوارشەممەدا شەپۆلەکە چڕدەبێتەوە بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک و سلێمانى و ناوچەکانى گەرمیان.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، لەناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

لاى خۆیەوە ئاراس جەبار، شارەزاى کەشناسى رایگەیاند: سبەینێ چوارشەممە، بارانى باش لە سەرجەم ناوچەکان دەستپێدەکات، بەتایبەت لە سنورى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و گەرمیان.

هەر بەپێى پێشبینییەکان، پلەکانى گەرما سێ تا شەش پلەى سلیزى دادەبەزن، تەم و مژى چڕیش بەشێک لە ناوچەکان دەگرێتەوە و مەوداى بینین کەم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 18 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 16 پلەى سیلیزى

دهۆک : 16 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 20 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 14 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 17 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 21 پلەى سیلیزى

حاج ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى

سۆران : 11 پلەى سیلیزى