غیاباتی پەیمانگاکان دەبەسترێنەوە بە وەزارەتی پەروەردە

“ئەوە نەما خوێندکار بە ئارەزووی خۆی دەوام بکات”

+964
میلاد جەلال – گەرمیان

تەواوی پەیمانگا حکوومی و ناحکوومیەکانی ھەرێمی کوردستان، دەبەسترێنەوە بە وەزارەتی پەروەردە و سیستمی پەنجەمۆری ئەلیکترۆنی دادەنرێت.

پەنجەمۆری ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی غیاباتە و پێویستە خوێندکاران و مامۆستایانیش لەکاتی رۆشتنیان بۆ دەوام پەنجەمۆر بکەن.

بڕیاره‌كه‌ هه‌موو ئه‌و په‌یمانگایانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ سه‌ر به‌ حكومه‌تى هه‌رێمن.

دارا ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان بە 964ى وت: “پڕۆژەکە تەواوی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئەمەش لەپێناو یەکسانیی لە دەوامکردنی خوێندکاران، بۆ ئەوەی قوتابی بە ئارەزووی خۆی دەوام نەکات و چاوپۆشی لێبکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر خوێندکارێک 24 رۆژ پەنجەمۆری نەبێت، ئەو ساڵەی بە دەرنەچوو بۆ ئەژماردەکرێت.

ھەر پەیمانگایەک پێداویستییەکانی ئامادەبێت بۆی دادەنرێت و دەبەسترێتەوە بە سیستمی وەزارەتی پەروەردەوە، دارا ئەحمەد وای وت.

پێداچوونەوە: موحسین عومەر