بۆ خواردن به‌كارى ده‌هێنن و مردنیان كه‌مه
كاتى دروستكردنى زه‌یتى زه‌یتوونه له هه‌رمۆته
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
خاوه‌ن باخه‌كانى زه‌یتوون له گوندى هه‌رمۆته‌ى سه‌ر به قه‌زاى كۆیه، ده‌ستیان به رنینه‌وه‌ى زه‌یتوونه‌كانیان كرد و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن بۆ خواردنى رۆژانه به‌كارى ده‌هێن و ئه‌مه‌ش وایكردووه مردنیان كه‌م بێت..
به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان هه‌رمۆته له‌وه‌ته‌ى ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه هه‌زار و 800 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌رده‌مى بابلییه‌كان دارى زه‌یتوونیشی لێ چێندراوه، سه‌ره‌تا بۆ داگیرساندنى چرا بۆ رووناككردنه‌وه‌ى كه‌نیسه و دێره‌كان به‌كارهێندراوه، دواتریش بۆ خواردن به‌كاریان هێناوه.
جه‌مال ئنبڕاون هه‌رمۆته‌یی، خه‌ڵكی ئه‌م گونده ئاماژه به‌وه ده‌كات، ساڵانه له مانگه‌كانى ئه‌یلول و كانوونى یه‌كه‌م به‌رهه‌م له زه‌یتونه‌كانیان وه‌ده‌ستده‌خه‌ن، به‌شێكیان خۆش ده‌كرێت بۆ ترشیات و دووه‌میشیان زه‌یتى لێ دروست ده‌كه‌ن.
جه‌مال، كه ئێستا له ته‌مه‌نى 70 ساڵیدایه، به 964 وت “به‌هۆى نه‌بوونى كارگه‌ى پێویست، ناچار زه‌یتون ده‌نێرینه كارگه‌كانى مه‌لائۆمه‌ر و قوشته‌په و نزیك فاملى مۆڵى هه‌ولێر”.
باس له‌وه‌ش ده‌كات ئه‌مساڵ نرخى هه‌ر كیلۆیه‌ك زه‌یت له 18 هه‌زار تاوه‌كو 20 هه‌زار دیناره، له كاتێكدا ساڵى پار نرخه‌كه‌ى 15 هه‌زار دینار بووه.
یه‌ك كیلۆ زه‌یت پێویستى به 15 كیلۆ زه‌یتوون هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه 964 ده‌ستیكه‌وتووه، گوندى هه‌رمۆته كه كریستیان نشینه له 120 ماڵ پێكهاتووه، نزیكه‌ى 200 دۆنم زه‌وى به زه‌یتوون چێندراوه و هه‌ر ماڵێكیش لانیكه‌م خاوه‌ن باخێكی زه‌یتوونه.
جه‌مال هه‌رمۆته‌یی ده‌ڵێت، هه‌موو ماڵه‌كانى گونده‌كه‌یان بۆ خواردنى رۆژانه زه‌یتى زه‌یتوون به‌كار ده‌هێنن و ئه‌مه‌ش وایكردووه كه رێژه‌ى مردن له گونده‌كه‌یان كه‌م بێت.
“ئه‌مساڵ ته‌نیا دوو كه‌سى به‌ساڵاچوو له هه‌رمۆته گیانیان له‌ده‌ستداوه، یه‌كه‌میان ته‌مه‌نى سه‌رووى 80 ساڵ و دووه‌میشیان سه‌رووى 90 ساڵ بوو” ئه‌مه‌ش قسه‌ى مام جه‌ماله.
لاى خۆشییه‌وه د. شێروان جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى كۆیه بۆ 964 دووپاتیكرده‌وه كه به‌كارهێنانى به‌روبومه سروشتییه‌كان بۆ خواردن هۆكارێكه كه رێژه‌ى مردن كه‌م ده‌كات.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وان ئامارێكیان له‌به‌رده‌ست نییه كه دیاری بكات هه‌رمۆته به‌راورد به گونده‌كانى سنووره‌كه‌یان كه‌مترین رێژه‌ى مردنى هه‌بێت، به‌ڵام ده‌شڵێت “به‌كارهێنانى شته سروشتییه‌كان، مرۆڤ له نه‌خۆشییه‌كان دوور ده‌خاته‌وه”.