زۆربەی رووداوەکان هۆکارێکیان هەیە

لە حەوت رووداوى هاتوچۆدا حەوت کەس بریندارن

964+
وریا فەتاح

لە ماوەى کەمتر لە سێ رۆژى رابردوودا، حەوت رووداوى هاتوچۆ لە سنورى سۆران روویانداوە و ژمارەیەک هاوڵاتیش بریندار بوون.

لە شەوى ئاگرى باڵەخانەکەى قەزاى سۆرانەوە کە ئێوارەى 8.11.2023، روویدا، تا ئێستا حەوت رووداوى هاتوچۆ لە سنوورى سۆران روویانداوە.

رووداوى یەکەم، لە کاتى گواستنەوەى بریندارانى رووداوى ئاگرەکە بوو کە ئامبوڵانسێک و ئۆتۆمبێلێکى تایبەت خۆیان پێکدادا و دوایین رووداویش نیوەڕۆى ئەمڕۆ، لە زارگەلى عەلى بەگ روویداوە.

موحسین تەحسین، وتەبێژى هاتوچۆى سۆران ئەو ژمارەیەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و دەڵێت، هۆکارى زۆربوونى رووداوەکانى گەڕاندەوە بۆ خلیسکى رێگاکان لەم وەرزەدا و پابەندنەبوونى شۆفێران بە یاسا و رێنماییەکانى هاتوچۆ.

بە کۆى روداوەکان، حەوت هاوڵاتى برینداربوون و لە یەکێک لە روداوەکانیشدا، مانگایەک مردار بووەتەوە.

لە سلێمانی زۆرترین هۆکاری مردن رووداوی هاتوچۆ بووە

لە سلێمانی زۆرترین هۆکاری مردن رووداوی هاتوچۆ بووە