ئاگاداربن لە کەلار شەقامێکی سەرەکی دادەخرێت

964+

شەرمین عەلی – گەرمیان

سبەینێ دووشەممە 11.12.2023 شەقامی سەرەکیی کەلار – کفری دادەخرێت، سەرۆکی شارەوانیی کەلاریش هۆکاری داخستنی شەقامەکە رووندەکاتەوە.

ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی شارەوانیی کەلار بە 964ی وت، “بەهۆی قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەوە، شەقامی سەرەکی کەلار- کفری بە هەردوو ئاراستەدا دادەخرێت”.

شەقامەکە بە درێژایی 1200 مەتر قیرتاو دەکرێتەوە، کە لە (فولکەی مستەفا بەگ)ەوە دەستپێدەکات، تا دەگاتە گەڕەکی (کەلاری نوێ)، لەبەر ئەوەی تەمەنی شەقامەکە نزیکەی 13 ساڵ دەبێت و ئێستا پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە.

وتیشی. “لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی شەقامەکە، باراناو و هێڵکاری شەقامەکەش، بەشێک دەبن لە کارەکانی پڕۆژەکە”.

پێداچوونەوە: موحسین عومەر

زبڵ و خاشاکێکی زۆر لە دەروازەی کەلار کۆبووەتەوە

زبڵ و خاشاکێکی زۆر لە دەروازەی کەلار کۆبووەتەوە