پێشمەرگەیەک بە چەقۆ كوژرا

964+
كاروان ساڵحی – كه‌ركوك

بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە گەنجێک کە پێشمەرگەیە، بە چەقۆ كوژرا، بکوژەکەش دەستگیر نەکراوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پۆلیسی کەرکوک، ئه‌مشه‌و تایبەت بە 964+ وت، “کاتژمێرێك بەر لە ئێستا بەهۆی كێشەی کۆمەڵایەتییه‌وه‌ شەڕ لە نێوان گەنجێک و خاڵی خێزانەکەی روویداوه‌، هەردووکیان دانیشتوی گەڕەکی شۆریجەن، گەنجەکە بە سەختی بریندار كراوه‌”.

وتیشی، “گه‌نجه‌كه‌ دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانەی ئازادی، گیانی لە دەست دا”.

گەنجەکە ناوی تەواوی فه‌همی عوسمان ساڵحە، تەمەنی 31 ساڵە و پێشمەرگەیە.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت ” خاڵی خێزانەکەی بە چەقۆ لە سەر شانی چەپی ئه‌و گه‌نجه‌ی داوە و بە هۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا، تاوانبارەکەش بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی 964+، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تی كوشتنه‌ له‌ ساڵی 2023 له‌ كه‌ركوك تۆمار بكرێت.