مانگی رابردوو

لە سلێمانی زۆرترین هۆکاری مردن رووداوی هاتوچۆ بووە

964+

پێشەوا محەمەد

مانگی رابردوو 41 تەرم براونەتە پزیشکی دادی سلێمانی و مردنیش بە هۆکاری رووداوەکانی هاتوچۆ بە 14 حاڵەت زۆرترین بووە.

بە پێی ئامارەکانی تەندروستی سلێمانی، مانگی یانزە لە 41 حاڵەتی تۆمارکراوی گیانلەدەستدان لە پزیشکی دادی سلێمانی 14یان بە رووداوی هاتوچۆ بوون, بەڵام مانگی 10 رێژەکە بۆ نۆ حاڵەت دابەزیبوو.

مردن بەهۆی سووتاوییەوە مانگی 11 کەمی کردووە و شەش حاڵەت هەبووە، لەکاتێکدا لە مانگی 10’يش گیانلەدەستدان بە سووتان نۆ حاڵەت هەبووە.

لە هۆکارەکانی تری گیانلەدەستدان لە مانگی 11ـدا وەک تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، پێنجیان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و یەک گیانلەدەستدان بەهۆی کارەبا و یەک خنكان لە ئاودا و ئەوانی دیکە بە هۆكاری جیاجیا بوون.

هەر بەپێی ئامارەکە، 31یان لەوانە لە رەگەزی نێر بوون و 10شیان لە رەگەزی مێ بوون.

کرێکارێک لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی سلێمانی کەوتووەتە ...

کرێکارێک لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی سلێمانی کەوتووەتە خوارەوە و گیانیلەدەستداوە