گرافیک: 964
ئەمشەو دەبارێت
شەپۆڵێکى باران و بەفر هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە
964+
وریا فەتاح
لە رۆژى سێشەممەوە، شەپۆلێکى دیکەى باران و بەفر روو لە هەرێمى کوردستان دەکات و ئەم شەپۆلەى ئێستاش هەیە، تا درەنگانی ئەمشەو بەردەوام دەبێت.
ئاراس جەبار، شارەزاى کەشناسى لە سۆشیال میدیا رایگەیاند: کاریگەرى ئەو شەپۆڵەى ئێستا ئاسمانى هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە، تا درەنگانى ئەمشەو بەردەوامى دەبێت و زۆرترین کاریگەریشى لەسەر ناوچەکانى پارێزگاى دهۆکدا دەبێت.
دەشڵێت: لە ناوچە شاخاوییەکاندا بەفر لە لووتکەى چیاکانى ناوچە سنوورییەکاندا دەبارێت.
بە پێى پێشبینییەکانى ئەو کەشناسە، لە رۆژى سێشەممەى داهاتووەوە، شەپۆڵێکى دیکەى باران و بەفر بۆ ماوەى دوو رۆژ هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
بە پێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێمیش، پلەکانى گەرما (2 – 4) پلەى سیلیزى بەراورد بە دوێنێ، نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ، پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19
سلێمانی : 18
دهۆک : 18
کەرکوک : 22
هەڵەبجە : 18
زاخۆ : 19
سۆران : 15
حاجی ئۆمەران : 11
گەرمیان : 22