ئەو بەشە ناوخۆییەی ئاگرەکەی لێ کەوتەوە. وێنە:964+
سەرۆکی حکومەت هاتە سەرخەت
هاوكاریی لێقه‌وماوانی رووداوه‌كه‌ی سۆران ده‌كرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان په‌یوه‌ندی به سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كردووه و رایسپاردووه هه‌رچی پێویسته بۆ هاوكاریكردنی لێقه‌وماوانی رووداوه‌كه‌ی سۆران بكرێت.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، شه‌وی رابردوو مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ندی به هەڵگورد نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە کردووه و رایسپاردووه به‌دواداچوون بۆ رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون بكرێت.
سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌روه‌ها سه‌رپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی راسپارد، کە هەرچی پێویستە بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی رووداوەکە بیکەن.
هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.
شه‌وی رابردوو ئاگر له باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له ناوه‌ندی ئیداره‌ی سۆران كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه 14 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و 7 كه‌سیش برینداربوون، كه سێ له‌وان كارمه‌ندی به‌رگریی شارستانی بوون.
هاوكات له ناو ئه‌وانه‌ی گیانیان له ده‌ست دا، هاوڵاتی هه‌ولێر و چۆمان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌روه‌ها رۆژئاوای كوردستانیشی تێدایه، كه له باڵه‌خانه‌كه نیشته‌جێبوون.