هێزه‌كانی زێره‌ڤانی به‌شدار بوون
زێدەڕۆییه‌كانی به‌كارهێنانی ئاوی پیس له هه‌ولێر لادەبرێن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوبه‌رایەتیی گشتیی کشتوکالی هەولێر، بە هاوکاری قایمقایمە‌تی قه‌زای ناوه‌ندی و بەڕێوبەرایەتیی شاره‌وانی شەش و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، هەڵمەتێکی به‌دواداچوونی كرد بۆ لادانی زێده‌ڕۆیی به‌كارهێنانی ئاوی پیسی ئاوەڕۆی كه‌نده‌كۆك له لایه‌ن جوتیارانی سه‌وزه له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر.
پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته‌كه به تایبه‌تی لە سنووری گونده‌كانی (توڕه‌ق، سوێری، عاره‌بكه‌ند، بن بێرز، جمكه، ده‌لوگول، خه‌زنه و دهێمات) ئه‌نجام دراوه.
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا لیژنه‌ی تایبه‌ت گه‌ڕان و به‌دواداچوونیان له‌و شوێنانه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییەکان لاببردرێن و بۆ ئه‌مه‌ش 26 ماتۆڕی ئاو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت بڕیارە هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وام بێت.
پێشتر 964 به‌دواداچوونی كرد، كه به‌رهه‌می سەوزە لە خۆرئاوای هەولێر زۆربەی هەرە زۆری بە ئاوی پیس و ئاوی زێراب ئاو دەدرێن، كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی و ژیانی هاوڵاتیان.