دیمەنی قەزای خانەقین. وێنە:964
نیوەی زیاتری بایکۆتی کردووە
بەهۆی بایکۆتەوە خوێندنی کوردی لە خانەقین بووەتە دوو بەش
964+
ژووری هەواڵ
هاوشێوەی بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی كوردستان، مامۆستایانی سەر بە حکومەتی هەرێم لە خانەقین، بەهۆی دواکەوتنی موچەوە بایکۆتی پرۆسەی خوێندنیان کردووە، بەڵام لە قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی سەر بە حکومەتی عێراق دەوام ئاساییە.
حەسەن تاڵەبانی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی خانەقین بە 964ی وت، “جگە لە خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، لە کۆی زیاتر لە 30 قوتابخانەی سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، هیچ قوتابخانەیەک دەوامی تێدا ناکرێت”.
ئەوەشی وت، نزیکەی 20 قوتابخانەی تر لە قەزای خانەقین هەن، بە زمانی کوردی دەخوێنن، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو قوتابخانانە سەر بە حکومەتی عێراقن، پرۆسەی خوێندن تێیاندا ئاساییە.
لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کوردی خانەقین، زیاتر لە سێ هەزار و 500 مامۆستا و نزیکەی چوار هەزار و 500 قوتابی ناویان تۆمارکراوە.