بایكۆت به‌رده‌وامه
خاوه‌ن حانووته‌كانی رانیه داوای پاره‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه
964+
ژێوار خدر – رانیه
ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن فرۆشگای قوتابخانه‌كان “حانووت” ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی رانیه گردبوونه‌وه و داوای پاره‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
یه‌كێك له‌وانه‌ی به‌شداریی گردبوونه‌وه‌كه‌ی كردووه، به 964ی وت، داوای 100%ی پاره‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه، كه له مانگی حه‌وتی رابردووه‌وه پاره‌یان داوه.
هه‌روه‌ها وتی، “ئێمه ناڕۆینه‌وه تا به‌ڵێنی پێدانه‌وه‌ی پاره‌كه‌مان نه‌ده‌نێ، هه‌روه‌ها ده‌بێت به‌ڵێنی قه‌ره‌بووشمان بده‌نێ”.
وتیشی، “ئێمه كاسبین و هه‌یه زێڕی هاوسه‌ره‌كه‌ی فرۆشتووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره بكات، به‌ڵام ئێستا بێ كار ماونه‌ته‌وه، چونكه بایكۆته و ده‌وامی قوتابخانه نییه”.
پێشتر له گه‌رمیانیش هه‌مان كێشه هه‌بوو، كه دواتر په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان بڕیاری دا پاره‌ی خاوه‌ن حانووته‌كان بداته‌وه.
ئه‌و خاوه‌ن حانووته‌ی بۆ 964 قسه‌ی كرد، ده‌ڵێت، “په‌روه‌رده بۆ ده‌ستیپێكردنه‌وه‌ی خوێندن چاوه‌ڕێی وه‌زاره‌ت ناكات، به‌ڵام بۆ پێدانه‌وه‌ی پاره‌ی ئێمه چاوه‌ڕێی وه‌زاره‌ت ده‌كات”.
خاوه‌ن حانووته‌كان وه‌ك كرێی ساڵانه له به‌رامبه‌ر كردنه‌وه‌ی فرۆشگا له ناو قوتابخانه‌كان، پاره ده‌ده‌ن.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا