10 ساڵه‌ چاوه‌ڕێی ره‌زامه‌ندى دارایین

لە دهۆک 15 هەزار کەمئەندام بێ موچەن

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لە دهۆک تا ئێستا 15 هەزار کەمئەندام بێ موچەن، کەمئەندامانی دهۆکیش دەڵێن، لە ساڵی 2013-ەوە زۆربەی کەمئەندامانیان موچەیان نییە.

لە سنووری پارێزگای دهۆکدا 29 هەزار کەمئەندام هەن، تەنیا نزیکەی 14 هەزاریان موچە وەردەگرن.

حەمید تاهیر، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی کەمئەندامانى لقی دهۆک بە 964ـى وت، 15 هەزار کەمئەندام لە دهۆک بێ موچەن و زۆربەشیان پێویستیان بە موچەیە.

وتیشی، “لە ساڵی 2013ـەوە راپۆرتی پزیشکیشیان بۆ كراوه‌، هیچ کێشەیەک له‌ دۆسییه‌كانیاندا نییە، بەڵام تا ئێستا رەزامەندی وەزارەتی دارایی نه‌دراوه‌”.

ئاماژەى بەوه‌ش کرد، ئەم بابەتەیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان روونکردووته‌وە، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە.

بە قسەی ئەو بەڕێوەبەرە، ئەو کەمئەندامانەی موچە وەردەگرن، هەر 35 بۆ 40 رۆژ جارێک 150 هەزار دینار وەردەگرن.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

کەمئەندامان لە وەرگرتنی یەکەی کەمدەرامەتان خاڵی زیاتر...

کەمئەندامان لە وەرگرتنی یەکەی کەمدەرامەتان خاڵی زیاتریان پێدەدرێت

ئەو کەمئەندامانەی تەکسی و ئۆتۆمبێلی تایبەتیان هەیە کا...

ئەو کەمئەندامانەی تەکسی و ئۆتۆمبێلی تایبەتیان هەیە کاریان بۆ دەدۆزرێتەوە