تەنیا کاتەکەی ماوە

هونەرمەندان هەڕەشە لە حکومەت دەکەن و دەڵێن با بەتەما نەبن

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

هونەرمەندانی سلێمانی و بەرپرسانی حکومەت رێککەوتوون بەمزوانە یارییەکی تۆپی پێی دۆستانە بکەن، حکومەت هێشتا دەنگی نییە، بەڵام هونەرمەندەکان بەجدی گرتویانەو لەئێستاوە راهێنان دەکەن.

رۆژی 23.11.2023 رۆژنامەنووسان و هونەرمەندان یارییەکی فتبۆڵیان کرد، هونەرمەندەکان بە لێدانی یەکلاکەرەوە بردیانەوە، بۆیە خۆیان دەڵێن ئیتر بردنەوە لایان ئاسان بووەو لە یارییەکەی حکومەت ناترسن.

دوای یارییەکەی پێشوو، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت وتی ئەوان ئامادەن بۆ یارییەکە و پشتیان بە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بەستووە.

ئەمشەو لەکاتی راهێنانەکان هونەرمەندان گەرموگوڕبوون و هەڕەشەیان لە حکومەت دەکرد.