هەشت کارمەندی بە گرێبەست بۆ دامەزراوە
کەرتی نوێی پۆلیسی هاتوچۆی خانەقین دروست دەکرێت
964+
راژان باجەلان – خانەقین
لەدوای ساڵی 2017 ئەرکی رایکردنی کارەکانی هاتوچۆی خانەقین بە پۆلیسی دیالە سپێردرابوو کە ژمارەیان 20 کارمەند بوو، بەڵام بڕیاردراوە بەڕێوەبەرایەتیەکی نوێی هاتوچۆ بۆ خانەقین دابمەزرێت.
عەمیدی هاتوچۆ حەمید فەهەد، بەرێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی خانەقین بە 964ی راگەیاند، “بەمزووانە کەرتی پۆلیسی هاتوچۆی خانەقین دەکرێتەوە، کە پۆلیسی هاتوچۆی جەلەولا و سەعدیە و قەرەتەپەی دەکەوێتە ژێر دەست”.
بەرێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی خانەقین ئەوەشی وت، ژمارەیەک پێداویستی تر پێشکەش بە بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هاتوچۆی دیالە کراوە لەوانەش؛ هێماکانی هاتوچۆ، کۆشکی کارمەندی هاتوچۆ، نەخشاندنی جادە و رێگاوبانەکان و ژمارەیەکی تری کارمەند. تا ئێستا تەنیا کۆشکەکە و ژمارەیەکی کەم کارمەند گەیشتووە.
ژمارەی کارمەندانی هاتوچۆی خانەقین هەشت کارمەندە و بەشێوەی گرێبەست دامەزراون، بەگوێرەی وتەی بەڕێوەبەری هاتوچۆی خانەقین بەپێی پێگەی جوگرافی ژمارەیەکی دیکەش بەمنزیکانە زیاد دەبن.
خانەقین لە ساڵی 1961 بووەتە قەزا، لە رووی کارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای دیالەیە و زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردن.
پێداچوونەوە: موحسین عومەر