964 سۆراغی کرد
“ئاگرگرتنی فڕۆكه‌یه‌ك له سلێمانی دووره له راستییه‌وه”
964+
دیلان محه‌مه‌د
كه‌مێك پێش ئێستا ده‌نگۆی ئاگرگرتنی فڕۆكه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی هه‌بوو، 964 سۆراغی هه‌واڵه‌كه‌ی كرد.
له‌م باره‌یه‌وه رائید ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە 964 وت، هەواڵی ئاگرگرتنی فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دوورە لە راستییەوه و شتێكی له‌و جۆره رووینه‌داوه.
وتیشی، ئەوەی هەیە تەنیا مەشقپێكردنی کارمەندانی بەرگریی شارستانیی فڕۆکەخانەیە.
نوێكرایه‌وه 11:36
دوای روونكردنه‌وه‌ی به‌رگریی شارستانیی سلێمانی سه‌باره‌ت به مه‌شقه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، دواتر دانا
دانا محه‌مه‌د، لێپرسراوی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی له ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبووك، ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی مه‌شقه‌كانی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی بڵاوكرده‌وه، كه مه‌شق له‌سه‌ر كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری فڕۆكه‌یه‌كی تێست ده‌كه‌ن و نووسیویه‌تی، جێبەجێكردنی پلانی كتوپڕی فڕۆكەخانە بە سەركەوتووی ئەنجامدرا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، “لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پلانی كتوپڕی ساڵانە بۆ مەشق و راهێنانی تیمەكانی فڕۆكه‌خانە، ئەمڕۆ 6.12.2023 بەئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی پلانی كتوپڕی فڕۆكەخانە و نوێنەرانی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانیی عێراقی، مەشقی پلانی كتوپڕی فڕۆكەخانەی نێوەدەوڵەتیی سلێمانی بە سەركەوتوویی ئەنجامدرا”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا