سیخوڕەکە ئازاد کرا و هاوڵاتییەکە دەستگیر کرا

سیخوڕى لە ماڵەکەى خۆیدا بەخێو دەکرد و دەستگیر کرا

964+

وریا فەتاح

لە رووداوێکى سەیر و دەگمەندا، هاوڵاتییەک لە دەربەندیخان لەسەر بەخێوکردنى ئاژەڵى کێوى لە جۆرى سیخوڕ (سوچەڕ)، دەستگیرکرا.

دڵشاد محەمەد، لە بەشى راگەیاندنى پۆلیسى دارستانى دەربەندیخان، تایبەت بە 964 وتى “شەوى رابردوو، پۆلیسى دارستانى دەربەندیخان لە ماڵێکى نزیک رووبارى سیروان، توانیان هاوڵاتییەک دەستگیر بکەن، کە سیخوڕى لە ماڵەکەى خۆیدا بەخێو دەکرد”.

ئەو، رووداوەکەى بە دەگمەن ناوبرد، چونکە پێشتر حاڵەتى لەو شێوەیە نەبووە و ئاژەڵەکەش بە شێوەیەکە ماڵى ناکرێت.

هەر لە ماڵەکەدا، دەستگیراوە بەسەر کەلـلەسەرى بزنە کێوییەکيشدا.

پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و لەگەڵ ئازادکردنى سیخوڕەکەدا، هاوڵاتییەکەش دەستگیرکراوە.

بە دوای سیخوڕدا دەگەڕان و دەستگیر کران

بە دوای سیخوڕدا دەگەڕان و دەستگیر کران