بێلینگهام لای رۆژنامەنووسان و جەماوەر یەکەمینە. فۆتۆ: ئاژانسەکان
بێلینگهام دوو خه‌ڵاتی پێكه‌وه به‌ده‌ستهێنا
964+
سۆما حه‌كیم زاده
خه‌ڵك یه‌ك خه‌ڵات وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام جود بێلینگهامی ئینگلیزی، ئه‌ستێره‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی ریال مه‌درید، دوو خه‌ڵاتی به‌یه‌كه‌وه وه‌رگرت.
له رێوره‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی رۆژنامه‌ی توتۆ سپۆرتی ئیتالی، شه‌وی رابردوو جود بێلینگهام دوو خه‌ڵاتی پێكه‌وه وه‌رگرت.
خه‌ڵاتی یه‌كه‌م گۆڵدن بۆی بوو، واتا لاوی زێڕین، كه خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاوی ئه‌مساڵه به ده‌نگی هانده‌رانی وه‌رزشی، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتێكی دیكه‌شی پێدرا، كه خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاوی ته‌مه‌ن ژێر 21 ساڵانه، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی پێوانه‌یی له ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستهێنا، كه له كۆی 500 ده‌نگی رۆژنامه‌نووسان، 485 ده‌نگی مسۆگەر کرد.
بێلینگهام ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ئاستێكی زۆر به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات و یاری نییه گۆڵ نه‌كات، چاودێران پێیانوایه زیدانی نوێ له ریال مه‌درید په‌یدا بووه و به‌ره‌و بردنه‌وه‌ی زۆرترین نازناو هه‌نگاو ده‌نێت.