سلێمانی نامیلکەی دەبێت
مانگی نوێکردنەوەی گرێبەست و داتاکردنی فەرمانگەکانە
964+
ئەحمەد مستەفا
کۆتا مانگی ساڵە و فەرمانگەکان دەست بە جەرد و داتاکردنی یەک ساڵی رابردوویان دەکەن، یەکێک لە کارەکانیش نوێکردنەوەی گرێبەستی کارمەندەکانیانە.
ساڵی 2023 لە ئاخیری تەمەنیدایە، مانگی 12ی هەموو ساڵێک سەرجەم فەرمانگە و یەکە ئیدارییەکان، داتای پڕۆژە، کاروچالاکی، داهات و خەرجی، کارمەند و پلانی ساڵ دەکەن و تا مانگی یەک بۆ سەرو خۆیانی دەنێرن.
ئەمڕۆ سێشەممە 5.12.2023، 964 وەک یەکێک لەو فەرمانگانە قسەی لەگەڵ زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی کرد و وتی، وەک شارەوانی سلێمانی ئامادەکارییان دەستپێکردووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو کارمەندانەی لە سەرۆکایەتی شارەوانی بە گرێبەست دامەزراون، وە هەموو ئەو رێکارانەی پەیوەستن بە راژەی گشتی فەرمانبەرا و مۆڵەت و ژمارەیان.
بۆ کار پڕۆژەکانی شارەوانی ئەوەی وت، ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی نامیلکەیەکن، کە داتا گوژمەی پڕۆژەکە و ژمارەیان و پێگەیاندنی خزمەتگوزاری لە سنوری شارەوانی سلێمانی تێدا خراوەتەڕوو و وە لە مانگی یەکی ساڵی 2024 دەخرێتەڕوو، جیاواز لەوەی داتای سەرجەمی بۆ وەزارەتی شارەوانی دەنێرن.