ریمۆنتادایەکی سەیر
دهۆك له دوای خوله‌كی 90 به یانه‌ی ته‌ڵه‌به دۆڕا
+964
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە گەڕی حەوتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی دهۆک لە یاریگەی خۆیدا بە قورسی بە یانەی تەڵەبە دۆڕا، ئەمە دووەم شکستی لەسەریەکە تووشی یانەی دهۆک دەبێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، یانەی دهۆک میوانداریی یانەی تەڵەبەی کرد و لە یاریگەی خۆیدا تووشی شکست بوو، بەمەش سێ خاڵی لە دەست دا.
لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا یانەی دهۆک لە خولەکی 14 بە گۆڵی یانیک زاکیری پێشکەوت.
لە گێمی دووەمدا، بارودۆخەکە پێچەوانە بووەوە، به تایبه‌تی له خوله‌كه‌كانی كۆتایی یارییه‌كه، لە خولەکی 90+2 په‌ناڵتی بۆ ته‌ڵه‌به هاته هه‌ژماردن و زه‌ید ته‌حسین كردیه گۆڵی یه‌كسانبوون بۆ یانه‌كه‌ی به‌غدا.
یارییه‌كه درێژه‌ی كێشا و له خوله‌كی 104 زه‌ید ته‌حسین گۆڵی دووه‌میشی بۆ ته‌ڵه‌به تۆمار كرد و سوپرایزی كرد.
سیناریۆی یارییه‌كه هێشتا شتی چاوه‌ڕواننه‌كراوی تێدا بوو، له خوله‌كی 107 ناوبژیوان لێدانێكی دیكه‌ی سزای بۆ ته‌ڵه‌به ژماره و ئه‌مجاره محه‌مه‌د جه‌واد گۆڵی سێیه‌می بۆ شینپۆشه‌كان تۆمار كرد و كۆتایی به یارییه‌كه هێنا به 3-1 گۆڵ بۆ ته‌ڵه‌به، كه ئه‌م تیپه له گه‌ڕی رابردووش دوای چه‌ند بڕیارێكی سه‌یری ناوبژیوان، توانی له یانه‌ی هه‌ولێر بباته‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا