2023 بۆ کارفاخاڵ کۆتایى هات

نەخۆشخانەى ریال مەدرید جمەى دێت

964+

وریا فەتاح

یانەى ریال مەدرید، پێکانى بەرگریکارى یانەکەى کارڤاخالی راگەیاند و ئیدی تا ساڵی 2023 ناگەڕێتەوە بۆ یاریگەکان.

لە یاریى رابردووى یانەی ریال مەدرید بەرانبەر یانەى قادێش، کارڤاخاڵ تووشى پێکان بوو لە ماسوولکەی قاچی و ئەمڕۆ دوشەممە، یانەکە پشتڕاستى کردەوە یاریزانەکە تا سەرەتای ساڵی نوێ ناتوانێت یاریی بکات.

بە پێى خشتەى یارییەکانى داهاتوى ریال مەدرید لە لالیگا، کارڤاخاڵ بەشداریى یارییەکانى ریال بەرامبەر  ریال بێتیس و ڤیاریاڵ و ئەلاڤێس و ریال مایۆرکا ناکات، هاوکات لە بەرامبەر یۆنیەن بەرلین کە رۆژى 12.12.2023 لە گەڕى کۆتایى یارییەکانى قۆناغى کۆمەڵەکانى چامپیۆنزلیگ بەڕێوە دەچێت، بەشداریی ناکات.

پێکانەکەى کارڤاخاڵ لە کاتێکدایە، لە ناو نەخۆشخانەى ریال مەدرید هەریەک لە کۆرتواى گۆڵپاریز، ئیدێر میلیتاو و ئاردە گولەر و ڤینیسیۆس جونیۆر و کاماڤینگا و چوامێنى چارەسەرى پزیشکى وەردەگرن.

یاریزانێکی ریال مەدرید بۆ گاڤی: ئێمە لەگەڵتین

یاریزانێکی ریال مەدرید بۆ گاڤی: ئێمە لەگەڵتین