25 تا 50 هەزار غەرامە دەکرێن

ئاگزۆزی ماتۆڕەکەت دەستکاری بکەی دەستگیر دەکرێی

964+

ژووری هەواڵ

قایمقامیەتی چۆمان هۆشداری دەداتە ئەو ماتۆڕسوارانەی کە بێسەرەتان و دەستکاری ئاگزۆزی ماتۆڕسکیلەکانیان کردووە و دەڵێت، بکەونە هەر مەفرەزەیەکەوە سزای پێبژاردنیان بۆ دەکرێت و دەستیش بەسەر ماتۆڕسکیلەکانیاندا دەگیرێت.

لە ئاگادارییەکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 3.12.2023 بڵاوکراوەتەوە، قایمقامیەتی چۆمان دەڵێت، لە سبەینێ دووشەممەوە هەڵدەستن بە گرتنەبەری رێکاری یاسایی دژ بە ماتۆڕسکیلە بێسەرەتاکان، “کە هۆکارن بۆ تێکدانی ئارامی شەوانەی خەڵک”، بۆ ئەو مەبەستە پۆلیسیان راسپاردووە.

رائید فاخر سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی قه‌زاى چۆمان بە 964ـی وت، تەنیا ئەو ماتۆڕسکیلانە دەستیانبەسەردا دەگیرێت، کە دەستکاری ئاگزۆزەکانیان کراوە و دواتر 25 تا 50 هەزار دینار پێبژاردنیان بۆ دەکرێت.

“لە دوای دەستبەسەرداگرتن، دەبێت ماتۆڕسوارەکان لە ناو حەوشەی قایمقامیەتی چۆمان ئاکزۆزەکانیان بگۆڕن، ئەگەرنا ماتۆڕەکانیان پێنادرێتەوە”، رائید فاخر سه‌عید وای وت.

بە گوێرەی ئەو ئامارەی کە 964 لە پۆلیسی چۆمانی وەرگرتووە، لە قەزاکە نزیکەی 300 ماتۆڕسکیل هەن و 25 تا 30 دانەیان دەستکاری ئاگزۆزەکانیان کردووە.

بڕیاری نوێ بۆ ماتۆڕسوارە بێ کڵاوەکان دەرچوو

بڕیاری نوێ بۆ ماتۆڕسوارە بێ کڵاوەکان دەرچوو