بەپێی ئامارە فەرمییەکان

زۆرترین ژمارەى خاوەن پێداویستى تایبەت لە سنووری پارێزگاى هەولێرە

964+

وریا فەتاح

ژمارەی ئەو کەسانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن و لە لیستی موچەی هاوکاری کۆمەڵایەتی موچەیان بۆ بڕاوەتەوە زیاترە لە 77 هەزار کەس، بەڵام ئامارە نافەرمییەکان ئاماژە بۆ هەبوونی نزیکەی 120 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت دەدەن و زۆرترینی ئەو رێژەیە لە شاری هەولێرن.

بەگوێرەی دواین ئامار کە دەگەڕێتەوە بۆ مانگى ئایارى 2023، کۆى گشتى ئەوانەی لە هەرێمى کوردستان وەک خاوەن پێداویستی موچە 77 هەزار و 65 کەسن، لەو ژمارەیە 71 هەزار و 303 کەسیان، خاوەن پێداویستی ئاساین و پێنج هەزار و 762 کەسیان فەرمانبەرن.

لە هەرێمى کوردستان، زۆرترین ژمارەى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کەوتونەتە پارێزگاى هەولێر کە ژمارەیان 23 هەزار و 357 کەسە، لە سلیمانیش 20 هەزار و 267 کەسە، پارێزگاى دهۆک پلەى سێیەمى گرتووە و 13 هەزار و 345 خاوەن پێداویستى تایبەت لەو پارێزگایە هەیە، لە هەڵەبجەش دوو هەزار و 427 کەمئەندام لە لیستى موچەدا تۆمارکراون.

لەسەر ئاستى ئیدارە سەربەخۆکان، زۆرترین خاوەن پێداویستى تایبەت دەکەوێتە گەرمیان و ژمارەیان پێنج هەزار و 429 کەسە و کەمترینى دەکەوێتە ئیدارەى زاخۆ کە ژمارەیان سێ هەزار و 176 خاوەن پێداویستى تایبەتە، لە سۆرانیش چوار هەزار و 535 خاوەن پێداویستی تایبەت هەیە و لە ئیدارەى راپەڕینیش ژمارەیان 4 هەزار و 297 کەسە.

ژنان و کچانى خاوەن پێداویستى تایبەت لە هەرێمى کوردستان، واتا ئەوانەى ناویان لە لیستى موچەدا جێگیرکراوە ژمارەیان 36 هەزار و 900 کەسە، 40 هەزار و 135 کەسیش لە رەگەزى نێرن.

ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 800 کەس بوونەتە خاوەن پێداویس...

ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 800 کەس بوونەتە خاوەن پێداویستی تایبەت