ئاسمان ساماڵ دەبێت

رێژەی پیسی هەوای شارەکان گۆڕاوە و ئەم دوو رۆژە کەشوهەوا لە جێگیری دەمێنێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

پێشبینی بەشی کەشناسی وەزارەتی گواستنەوە ئەوەیە ئەمڕۆ و بەیانی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە جێگیری دەمێننەوە، هێندە نەبێت سبەی دووشەممە دوای نیوەڕۆکەی دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، بەڵام رێژەی پیسی هەوای شارەکان ژمارەیەکی نوێی تۆمارکرد.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 20 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 20 پلەى سیلیزى
دهۆک: 20 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 22 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 23 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 15 پلەى سیلیزى
سۆران: 17 پلەى سیلیزى

سەبارەت بە رێژەی پیسی هەوای شارەکان ئەمڕۆ یەکشەممە رێژەی پیسی هەوای هەولێر 153یە، رێژەی پیسی هەوای سلێمانی 154 بووە، سەبارەت بە دهۆک هیچ رێژەیەک دەرناکەوێت.

+964صورة من منصة (شبكة):

رادەی پیسی هەوا ئەگەر رێژەکەی لە نێوان ژمارە یەک بۆ 50 بوو گونجاوە، بەڵام لە ژمارە 51 بۆ 100 مامناوەندە، لە 101 بۆ 150 گونجاو نییە بۆ ئەوانەی هەستیاریان هەیە، بە تایبەت بۆ ئەوانەی نەخۆشی هەناسەتەنگیان هەیە، لە 151 بۆ 200 نا تەندروستە و گونجاو نییە بۆ ژیان.