هۆکارەکەی چییە؟
ده‌روازه‌یه‌كی نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا بۆ ماوەی رۆژێک داده‌خرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دەروازەی سنوورى “زێت” كه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتى توركیادا دروستکراوە، داخستنه‌كه له سبه‌ى دووشه‌ممه 4.12.2023 ده‌بێت و ته‌نیا ماوه‌ى یه‌ك رۆژیش ده‌خایه‌نێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ده‌روازه‌كه له فه‌یسبووكه فه‌رمییه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، “بەمەبەستی کارکردن لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت و لە دیوی سنووری تورکیا، بۆ ماوەی یەک رۆژ ئەو دەروازەیە دادەخرێت.”
ئەم داخستنە لەکاتێکدایە رۆژى 24.11.2023 ده‌روازه‌كه بۆ ماوه‌ى یه‌ك رۆژ داخرابوو، به‌هۆى نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی رێگاوبانەکانى.
رۆژى 10.5.2023 بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م ده‌روازه‌یه بە رووی گەشتیاراندا كرایەوە و دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروان مەزن، لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.