لە بازیان دەستگیرکراوە
ئاسایشی سلێمانی: تەقەکەرێکی لە یاسا هەڵاتوومان دەستگیرکرد
964+
فەهمی نەبی
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە قەزای بازیان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە پیشووتر لە قەزای چەمچەماڵ تەقەی کردووە و مەترسی بۆ سەر خەڵک دروستکردبوو.
ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی تۆمەتبار (م، ک، ت)ی راگەیاند.
لەگەڵ راگەیەنراوەکە ئاسایشی سلێمانی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردوەتەوە، چەند کەسێک دەردەکەون ئەمساڵ لە شەوە ئاهەنگێکی باخچەیەکی ناحیەی شۆڕش لە چەمچەماڵ چەند کەسێک تەقە دەکەن، یەکێک لەو کەسانەی تەقە دەکات لەلایەن ئاسایشەوە داواکرابوو، دوای ماویەک لە خۆ حەشاردان ئەمڕۆ لەقەزای بازیان دەستگیرکرا.
بەوتەی ئاسایشی سلێمانی، “ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکراوە، پێشتریش چەندین فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە و پێشینەی تەقەکردنی هەبووە”.
ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە لە قەزای بازیان منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ کە گەشکەی هەبووە، لە نزیکی رووداوەکە بووە گیانیلەدەستداوە، ئەمەش بەپێی وتەی ئیسماعیل ئەحمەد قایمقامی قەزای بازیان.