زەوی سندوقی تەنیا بۆ نیشتەجێبوونە

له‌ رواندز 26 مامه‌ڵه‌ى زه‌وى سندوقى هاوڵاتیان ره‌تكرایه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانى رواندز ده‌ڵێت، 26 مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان بۆ زه‌وى سندوقی ره‌تكراونه‌ته‌وه‌، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كانى تایبه‌ت به‌و زه‌ویانه‌ نه‌ده‌گونجان.

چیایی محه‌مه‌د، سه‌رۆكی شاره‌وانی رواندز به‌ 964ـى وت، تا ئێستا نزیكه‌ى 100 هاوڵاتى مامه‌ڵه‌یان بۆ زه‌وى سندوقی پێشكه‌ش كردووه‌ و به‌شێكیان جێبه‌جێكراون و به‌شێكیشیان ماون و 26 مامه‌ڵه‌ش بێ مه‌رج بوون، ره‌تكرانه‌وه‌.

وتیشی “له‌ قۆناغی یه‌كه‌م 22 هاوڵاتی به‌پێی رێنماییه‌كانی زه‌وی سندوقی مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واوكراوه‌، له‌ قۆناغی دووه‌میش‌ 24 هاوڵاتی مامه‌ڵه‌كانیان دروست بووه‌ و كار له‌سه‌ر ته‌واوكردنیان ده‌كرێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وانه‌ى مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واوكراون ده‌توانن ده‌ست به‌ دروستكردنى خانوو بكه‌ن.

له‌باره‌ى مه‌رج و رێنماییه‌كانیش، روونیكرده‌وه‌ پێویسته‌ ئه‌و زه‌ویانه‌ سێ لایان خانوو بێت ناشكرێت ئه‌و زه‌ویه‌ بۆ مه‌به‌ستى بارزگانى به‌كاربهێندرێت، به‌ڵكو ته‌نیا بۆ نیشته‌جێبوونه‌.

ئاشكراشی كرد، كه‌ جێبه‌جێكردنى مامه‌ڵه‌ى زه‌وى سندوقى تاوه‌كو مانگى حوزه‌یرانى ساڵى 2024 ـه‌، پێویسته‌ تاوه‌كو ئه‌و ماوه‌یه‌ هه‌رچی مامه‌ڵه‌ى ئه‌و جۆره‌ زه‌ویه‌ هه‌بێت كۆتاییان پێهاتبێت.

لایه‌كى خه‌ره‌ندى رواندز ده‌كرێته‌ به‌نداو

لایه‌كى خه‌ره‌ندى رواندز ده‌كرێته‌ به‌نداو