فایزەر دەرمانی دژە قەڵەوی رادەگەیەنێت
964+
وریا فەتاح
دەرمانێکی نوێی دژە قەڵەوی کە لەلایەن کۆمپانیای فایزەرەوە پەرەیپێدراوە، لەتاقیکردنەوەیەکی پزیشکیدا دەرکەوتووە کاریگەری لەسەر چارەسەری قەڵەوی هەیە بە رێژەیەکی زۆر .
هەرچەندە کۆمپانیای دەرمانسازی زەبەلاحی ئەمریکی (فایزەر) روونیکردەوە کە تاقیکردنەوەکەی راگرتووە، بەڵام کۆمپانیاکە لە ئێستادا بەدوای وەشانێکی گۆڕدراودا دەگەڕێت بۆ دەرمانەکە بە ناوی (danoglibron).
دەرمانەکە سەر بە پۆلێکی نوێی چارەسەری سەرکەوتووە لەسەر بنەمای پێکهاتەی هۆرمۆنی هەرسکردن هاوشێوەی گلوکاگۆن یان GLP-1، کە دەبێتە هۆی تێربوون و دابەزاندنی کێش.
دانۆگلیبرۆن جیاوازە لەو دەرمانانەی کە لە پێشترەوە لە بازاڕدا هەن بەوەی کە بە شێوەی دەرزی نادرێت، بەڵکو دەخرێتە ژێر زمان لەشێوەی حەبدا.
لە ماوەی تاقیکردنەوەکانیدا فایزەر دوو جار لە رۆژێکدا حەبەکانی تاقیکردەوە، بەڵام ئاشکرای کردووە پلانی هەیە تیشک بخاتە سەر هاوکێشەیەکی نوێ کە رۆژانە جارێک وەربگیرێت.
بەڵام لە لایەکی دیکەوە، دەرکەوتووە کە دانۆلیبرۆن دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش لە نێوان 8% بۆ 13% بارستایی لەش لە ماوەی 32 هەفتەدا، یان لە 5% بۆ 9.5 % لە ماوەی 26 هەفتەدا.
مایکڵ دۆڵستن، بەرپرسێکی باڵای کۆمپانیای فایزەر لەبارەی چارەسەرەکەوە وتویەتی, “دانۆگلیبرۆن، کە رۆژانە جارێک وەردەگیرێت، دەتوانێت رۆڵێکی گرنگی هەبێت لە چارەسەرکردنی قەڵەوی.”