بەشێک لە شەقامێکی کەلار سبەینێ دادەخرێت

توانا نەقی

بەهۆی نۆژەنکردنەوەوە بەشێک لە شەقامێکی کەلار کە بە راستە شەقامی کەلار بۆ کفری ناودەبرێت دادەخرێت.

شارەوانی کەلار بڵاویکردەوە، سبەینێ شەممە 2.12.2023 کارکردن لە پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی کەلار بۆ کفری دەست پێدەکات.

دەشڵێت، لە هەنگاوی یەکەمدا بەشێک لە شەقامەکە دادەخرێت لە فولکەی مستەفا بەگ تاوەکو دادگای بەرایی کەلار.

تەنیا یەک سایدی شەقامەکە بە ئاراستەی کەلار بۆ کفری دادەخرێت و شۆفێرا دەتوانن لە سایدەکەی ترەوە هاتوچۆ بکەن.