ئاسمان هەور دەبێت

سبەی گۆڕانکاری نوێ لە پلەکانی گەرما روودەدات

فەهمی نەبی

پێشبینییەکانی کەشناسی ئەوەیە سبەی شەممە لە هەندێک ناوچەی هەرێم ئاسمان هەور دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ هەینی دوو تا سێ پلە بەرز دەبنەوە.

بەشی پیشبینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ هەینی 1.12.2023 راگەیاند.

ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.
خێراى با / لە سەرخۆ  لە 5 تا 15 کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما بەنزیکەیی 1 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین/ لە نێوان 9 – 10کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 18 پلەى سیلیزى
دهۆک : 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 21 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 12 پلەى سیلیزى
سۆران: 16 پلەى سیلیزى