پاسی گەشتیاری- وێنە: socialmedia
964 هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات
سێ هه‌فته‌یه پاسه گەشتیارییه‌كانی ئێران نایه‌ن بۆ سلێمانی
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
ماوەی سێ هەفتەیە پاسه گه‌شتیارییه‌كانى ئێران هاتوچۆى سلێمانى ناكه‌ن، هۆكاره‌كه‌ش وه‌ك 964 ئاشكراى ده‌كات، حكومه‌تى ئێران خۆیه‌تى، كه گومانى كارى قاچاخیان لێده‌كات.
964 له سەرچاوەیەکی ئاگادار و بەرپرس لە مەرزی باشماخ (دیوی ئێران) ئه‌وه‌ى زانیوه كه کۆمپانیا نەوتییەکانی ئێران سزایەکی زۆری ئەو پاسانەیان داوە کە گاز بە قاچاغ دەهێنن و ئەوەش وایکردووە ئەو پاسانە نەیەن بۆ هەرێمی کوردستان.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت “بەهۆی بردنی گاز بە قاچاغ لە ئێستادا پاسەکان هاتوچۆیان راگیراوە و تاوەکو ئەو مەرج و رێنماییانەی کە وڵاتی ئێران دایناوە بۆ پاسەکان جێبەجێ نەکرێت رێگەیان پێ‌نادرێت هاتوچۆ بکەن”.
ژمارەی پاسەکان دیاریكراو نین، چونكه پاسێکی زۆریش لە شاری مەریوان هەیە و نازاندرێت ژماره‌یان چه‌نده، زۆربه‌شیان ته‌نكى گازه‌كانیان گه‌وره‌تر كردووه له‌وه‌ى كه خۆى هه‌یه‌تى.
له‌دیوى هه‌رێمى كوردستانى مەرزی باشماخیشەوە، باس له‌وه ده‌كرێت كه بەهۆی ئەوەی بڕیارەکە پەیوەستە بە ئێرانەوە ئه‌وان وردەکاریان لانیە، به‌ڵام پشتراستیان کردەوە کە وڵاتی ئێران رێگانادات ئەو پاسانە بێنه هەرێمی کوردستان.
هاوکات، کۆمپانیایەکی گەشتیاری بە 964ـی وت، هۆکاری راگرتنی هاتوچۆی پاسەکان شۆفێرەکانن بەتایبەت شۆفێرانی مەریوان کە رێگا نادەن پاسەکانی سنە و تاران گەشتیار بهێننە کوردستان و بەشێک لەو پاسانەش بەناوی هێنان و بردنی گەشتیارەوە، گاز بە قاچاغ دەبەنە هەرێمی کوردستان.
964 ناوى هه‌ریه‌ك له‌و سه‌رچاوانه‌ى قسه‌یان كردووه لاى پارێزراوه، كه بەهۆی هەستیاری پێگه‌كانیان ئامادەنەبوون ناو ناونیشانیان بڵاوبكرێته‌وه.
پێداچوونەوەی؛ فەرهاد حەسەن