کەی دەستی پێدەکرێت؟

شەقامی نێوان کەلار – کفری نۆژەن دەکرێتەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان
شەقامی نێوان کەلار – کفری، لە فلکەی قەڵای شێروانەوە بۆ بەرزە پردی شێخ محەمەد تاڵەبانی نۆژەن دەکرێتەوە.
درێژیی شەقامەکە نزیکەی چوار کیلۆمەترە، شارەوانی دەڵێت، ئەو شەقامە سەرەکیانەی کە خراپبوون پێش تێکچونی تەواوەتیان نۆژەنیان دەکاتەوە.

دلێر حوسێن، بەرپرسی بەشی پڕۆژەکان لە شارەوانی کەلار بە 964ـی وت، “ھەردوو ئاراستەی شەقامی کەلار بۆ کفری ، قیرەکەیان دەکڕێندرێت و دواتر قیری تازە دەکرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، نۆژەنکردنەوەکە لەسەر بوودجەی شارەوانی کەلارە و قۆناغ بە قۆناغ تەواو دەکرێت.

964 لە شارەوانی کەلارەوە دەزانێت، لە ھەفتەی داھاتووەوە دەست بە کارەکانی دەکرێت.

لە کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان نزیکەی 35 شەقامی سەرەکی بوونی ھەیە.

شارەوانی کەلار هەڵمەتێکی بۆ لابردنی خانووی زیادەڕۆ دە...

شارەوانی کەلار هەڵمەتێکی بۆ لابردنی خانووی زیادەڕۆ دەستپێکردووە

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد