وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وا دەڵێت

وەستاندنی نەوتی هەرێم زیانی 7 ملیار دۆلاری بەعێراق گەیاندووە

964+

فەهمی نەبی

وەزیری سامانە سروشتییەکان رایگەیاندووە، داواکەی عێراق لە دادگای پاریس بۆ وەستانی نەوتی هەرێم بڕیارێکی ناعەقڵانی بوو، هاوکات بەهۆی وەستانی نەوتی هەرێمەوە عێراق حەوت ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە شروشتییەکان رایگەیاندووە، هیچ كێشه‌مان نییه‌ ئەگەر نەوتی هەرێم له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه‌ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بفرۆشرێت، لەگەڵ ئەوەشدا وەزیری سامانە سروشتییەکان وتویەتی، “تێگه‌یشتنی باش لەنێوان شاندی هه‌رێم و به‌غدا هەیە، له‌ گفتوگۆدان و هیوادارم بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن و ده‌ست به‌ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت بكه‌ینه‌وه‌”.

سەبارەت بە دابینکردنی سووتەمەنی وەزیری سامانە سروشتییەکان دەڵێت، لەڕێگەی پاڵاوتگەی ناوخۆییەوە بەنزین و گازوایل و غاز و غازی وێستگەکانی کارەبا و نەوتی سپی ماڵان دابیندەکرێت.

کەمال محەمەد دەڵێت، “به‌وه‌زیری نه‌وتی عێڕاقم وتووە، نه‌وت به‌ چ نرخێك ده‌درێته‌ هاوڵاتیانی عێراق پێویستە به‌ هه‌مان نرخیشی بدرێته‌ هاوڵاتیانی كوردستان، كه‌ خۆی لیتری به‌ 150 دیناره‌ كه‌ چی بڕیارە بۆ ئێمه‌ بە 250 دیناره‌ بینێرن”.

لەبارەی گرێبەستە نەوتییەکان وەزیری سامانە سروشتییەکان وتویەتی، ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان هه‌موار بكرێنه‌وه‌، ده‌بێت به‌ ره‌زامه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت بێت، گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان گرێبەستی هەرێمی کوردستان گرێبەستی دەستوورین و لەچوارچێوەی عێراقی فیدرالیە و یاسای نه‌وت و غازی خۆی هه‌یه‌.

رۆژی 25ـی ئاداری رابردوو، دادگای ناوبژیوانی پاریس تورکیای ناچارکرد بە راگرتنی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 14%ی کۆی هەناردەی عێراق پێکدێنێت.