زیانه‌كان نه‌زاندراون

گوندێ مژێ له‌ سنوورى ئامێدی بۆردومان کرا

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

چه‌ند فڕۆکەیه‌كی جه‌نگى لە گوندی مژێ لە دەڤەری بەرگارەی سەر بە قەزای ئامێدی بۆردومان کرد.

بۆردوكانه‌كه‌ ئەمڕۆ پێنجشەممە 30.11.2023 لە کاتژمێر 2:58 خولەک روویداوه‌.

هاوڵاتیەکی نزیکی ئه‌م گونده‌ گرتە ڤیدیۆیێکى بۆ 964 ناردووەوە، ده‌رده‌كه‌وێت دووکه‌ڵێک لە نزیک چیای گارە لە گوندی مژێ به‌رزده‌بێته‌وه‌.

عەبدوڵا بەرگارەی هاوڵاتی دەڤەری بەرگارەی بە 964ـى وت، کەمێک پێش ئێستا گوێیان لە دەنگێکی بەرز بوو، لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردومان کراوه‌.

سەرچاوەیەکی ئەمنیش لە سنوری قەزای ئامێدی بۆ 964 ئه‌م بۆردوكانه‌ى پشتڕاستكرده‌وه‌ و وتیشی “رۆژانە لە دەڤەری بەرگارەی، شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە بەردەوامە”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی مژێیان بۆردومان کرد. به‌ڵام بەهۆی ناسەقامگیری ناوچەکە ناتوانن لە نزیک ئەو شوێنانە بن و وتیشی “نازانرێت زیانەکان چین”.

گوندی مژێى سنوورى ئامێدى نزیکه‌ی 40 ماڵى لێ ده‌ژین.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

گەلی ئیسڤکا لە کۆمەڵگەی قەدش بۆردومان کرا

گەلی ئیسڤکا لە کۆمەڵگەی قەدش بۆردومان کرا