نزیکەی دۆنمێکە

کێڵگەیەکی سەوزە لەسەر بەکارهێنانی ئاوی زێراب تێکدرا

964+

ژووری هەواڵ

لە قەڵادزێ کێڵگەیەکی سەوزەی هەمەجۆر دۆزراوەتەوە کە خاوەنەکەی ئاوی ئاوەڕۆی بەکارهێناوە بۆ ئاودان، لەسەر ئەوە پۆلیس و شارەوانی کێڵگەکەیان تێکداوە و بە مەکینە دووبارە کێڵاویانەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29.11.2023، رائید ئیڤان عەزیز بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی راپەڕین بەوەکالەت بە 964ـی راگەیاند، لەلایەن هەواڵدەرێکەوە قایمقامیەتی قەڵادزێ ئاگادار کراوەتەوە کە جوتیارێک لە ناوچەی سەرتەپکان سەوزەکانی بە ئاوی قورس ئاو دەدات، کاتێک چوون بەو جۆرە بووە کە هەواڵدەرەکە باسی کردووە.

“رووبەری زەویەکە نزیکەی دۆنمێکە، پێناچێت جوتیارەکە هیچ سەوزەی لە کێڵگەکەی فرۆشتبێت، تەنیا ئامادەکاری کردووە تا دواتر ساغیبکاتەوە”، رائید ئیڤان عەزیز وای وت.

پۆلیس و شارەوانی راپەڕین، مەکینەیان بردووەتە سەر زەوییەکە و دووبارە هەموو زەوییەکەیان کێڵاوەتەوە و سەوزەکانیان لەنێوبردووە.

بەگوێرەی هۆشدارییەکانی وەزارەتی تەندروستی، ئەو کێڵگانەی کە بە ئاوی قورس ئاودەدرێن، هۆکاری سەرەکین بۆ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا.

لە چوارقوڕنە بە شۆفڵ ئەو زەوییانە تێکدران کە بە ئاوی پی...

لە چوارقوڕنە بە شۆفڵ ئەو زەوییانە تێکدران کە بە ئاوی پیس ئاودەدران