ئەم گەشتەی هەواڵ
هەولێر لەسەوزە پشت بەخۆی دەبەستێت و سلێمانی گوڵڕێژکرا
964+
ژووری هەواڵ
تائێستا تووری کەلار مەشهور بوو، بەڵام وابڕوات ئەوەی هەولێر دەبێتە رکابەری.
لەهەولێر پرۆژەیەکی گەورەی کشتوکاڵ دەکرێت، یەکەمجار بە توور دەستی پێکردووە دواتر هەموو ئەو سەوزانەی تری پێویستی هەولێرن هەر لەوێ بەرهەمدێن.
پرۆژەکە یەکەمجار چوار خانووی پلاستیكییە، دوانیان لهشەمامک دووانهكهی دیكهش لە قوشتهپە دروستكراون.
هێمن سهید موراد، بهڕێوهبهرى گشتى كشتوكاڵى ههولێر، به964ـى وت پڕۆژهكهیان بهشێكهبۆ رووبەرووبونەوەی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان ئهو بهرههمهسهوزانهبهرههم دەهێندرێن كهپێداویستى رۆژانهى خهڵكن لهشارى ههولێر.
انی گوڵڕێژ کران.
زیاتر لە مانگێکە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێنج ئینجانەی گەورەی لە شێوەی ئامێرەکانی میوزیک و عارەبانە و بیر دروست کردووە و لە بلواری شەقامی شەست مەتریی سلێمانی داندراون.
عەلی حامید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، بە گوڵی جۆراوجۆر و بۆنخۆش رازێندراونەوە و لە داهاتووشدا پلان هەیە ئینجانەی زیاتر لەناو بلوارەکانی شاری سلێمانی دابندرێت.
سبەی لە بەیانی زووەوە خواپێداوو بازرگانەکان کێبڕکێیانە بۆ ئەوەی کورسییەکی ئەنجومەنی ژوورە بازرگانییەکان ببەنەوە.
17 ساڵ و حەوت مانگە ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکان لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنیان نەکردووە، بۆیە ئەوەی سبەی بۆ هەموویان گرنگە.
لە هەولێرو سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە لە هەشتی بەیانییەوە هەتا پێنجی ئێوارە دەرگای دەنگدان کراوەتەوە، ئەنجومەنی ژوورە بازرگانیی و پیشەسازییەکان هەڵدەبژێردرێن و ئەوانیش سەرۆک و جێگرانی سەرۆک بۆ خۆیان دیاری دەکەن.